Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

وێنە | یاریگای ئۆڵدترافۆرد بەهۆی نۆژەن نەکرانەوەی خەریکە دەڕووخێت!

هاندەرانی مانچێستەر یونایتد دەیخەنە ئەستۆی ماڵباتی گلایزەر

میدیاکانی بەریتانیا چەند وێنەیەکی یاریگای ئۆڵدترافۆردیان بڵاوکردووەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت یاریگاکە خەریکە بە تەواوەتی کەلکی نامێنێت و هاندەرانی مانچێستەر یونایتدیش ئەم دۆخەی یاریگاکەیان دەخەنە ئەستۆی خاوەنی یانەکە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا، چەند وێنەیەکی دۆخی ئێستای یاریگای ئۆڵدترافۆردی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا بەشێکی یاریگاکە بە تەواوەتی پەراوێزخراون و هاندەرانی مانچێستەر یونایتد دەڵێن :’لە سایەی خاوەندارییەتی ماڵباتی مالکۆم گلایزەر خەریکە یاریگای ئۆڵدترافۆرد دەڕووخێت’.

لە راپۆرتەکەی دەیلی مەیلدا هاتووە، لە هەر شوێنێکەوە سەیری یاریگاکە بکەیت تێکچوون و خراپبوون دەبینی، زۆربەی بەشەکانی یاریگاکە بە تەواوەتی پەراوێزخراون، زۆربەی کەرەستەکانی یاریگاکە کۆن بوون و بەرەو تێکچوون و بێ کەلکی دەچن.

Old Trafford was dubbed the 'Theatre of Dreams' but has been left to decay under the Glazers' ownership

On the leaky roof of the Stretford End, white paint has withered to expose metal and rust

The back of the Sir Bobby Charlton stand now looks like the entrance to a dilapidated Fourth Division ground from the 1980s

A white marquee offering hospitality has been installed in the car park behind the Sir Alex Ferguson stand, and is an example of the obsession to squeeze every penny possible

لەوەتەی ساڵی 2005 خێزانی گلایزەر بوونەتە خاوەنی یانەی مانچێستەر یونایتد و پشکەکانی یانە ئینگلیزییەکەیان کڕیوەتەوە، دوای تێپەڕبوونی 18 ساڵ رۆژ لەدوای رۆژ گلەیی و رەخنەی هاندەرانی شەیتانە سوورەکان لە خاوەنی یانەکەیان زۆرتر دەبێت.

یاریگای ئۆڵدترافۆرد یەکێک بوو لە باشترین و خۆشترین یاریگاکان لەسەر ئاستی بەریتانیا و ئەوروپا، کەچی ئێستا بەهۆی کۆن بوونی یاریگاکە ناوی یاریگایەکە تەنانەت لە لیستی ئەو یاریگایانە نییە کە ئینگلتەرا بۆ بەدەستهێنانی مافی میوانداریکردنی یارییەکانی یۆرۆی 2028 پێشکەشی کردبوون، لەکاتێکدا یارییەکانی یۆرۆی 2028 لە 10 یاریگای جیاوازی بەریتانیا دەکرێن و یاریگای ئیتیحاد تایبەت بە مانچێستەر سیتی یەکێکە لەو یاریگایانە، بەڵام مافی میوانداریکردنی هیچ یارییەکی یۆرۆ بە یاریگای ئۆڵدترافۆرد نەبەخشراوە.

Back to top button