Article
ئه‌مریکاگرنگترین

ڤیدیۆ | رۆژانێک رۆڵی مێسی دەگێڕا کەچی ئێستا خۆی بووەتە مێسییەکی نوێ

ڤالێنتینۆ ئاکونا یەکەم گۆڵی لەگەڵ هەڵبژاردەی ژێر 17 ساڵانی ئارجێنتینا تۆمارکرد

test

لە ئارجێنتینا مێسییەکی دیکە بەڕێوەیە و مێردمنداڵێک کاتێک تەمەنی بچووکتر بوو لە دۆکیۆمێنتارییەک رۆڵی مێسی دەگێڕا، ئێستاش گەیشتووەتە هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و لە مۆندیالی لاوان گۆڵێکی بۆ تانگۆ کرد.

ڤالێنتینۆ ئاکونا تەمەنی 17 ساڵە لە مۆندیالی ژێر 17 ساڵان لەگەڵ ئارجێنتینا گۆڵێکی تۆمارکرد، ئەو کوڕەی تانگۆ کە ئێستا لە ریزی نیوئۆڵد بۆیزی ئارجێنتینی یاریی دەکات، شوێنپێی لیۆی هەڵگرتووە و بە هەمان ستایلی ئەو یاریی دەکات.

Image

ڤالێنتینۆ ئاکونا تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەی نیوئۆڵد بۆیزی ئارجێنتینی هەیە، پێشتر لە ساڵی 2014 لەبەر ئەوەی رووخسار و شێوازی یاریکردنی لە مێسی دەچوو، لە دۆکیۆمێنتارییەکی مێسیدا رۆڵی جادووگەرە ئارجێنتینییەکەی بینیوە، کەچی ئێستاش لە یانە دڵخوازەکەی لیۆ یاریی دەکات و هاوشێوەی لیۆش لە هەڵبژاردەی لاوانی تانگۆ دەدرەوشێتەوە.

ڤالێنتینۆ ئاکونا لە ریزی لاوانی یانەی نیوئۆڵد بۆیزی ئارجێنتینی یاریی دەکات و لەگەڵ ئارجێنتینا لە دووەم یارییان لە مۆندیالی ژێر 17 ساڵان بە ئەنجامی 3-1 لە ژاپۆنیان بردەوە، کە ئاکونا لە یارییەکە سەرەکی بوو، گۆڵی دووەمی بۆ تانگۆ کرد.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button