Article
ئاسیاعێراقگرنگترین

پێش یاریی یەکەمی لە پاڵاوتنی مۆندیال پێکان بەرۆکی عێراقی گرتووە

پەتای پێکان پلانەکانی کاساسی تێکداوە

test

پێش یاریی یەکەمی عێراق لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026، پەتای پێکان بەرۆکی هەڵبژاردەکەی گرتووە و پلانەکانی خیسۆس کاساسی تێکداوە.

دوێنێ دووشەممە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق لە بەسرە یەکەم مەشق و راهێنایان بۆ خۆئامادەکردن بۆ یاریی یەکەمیان لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی داهاتوو ئەنجام دا، 20 یاریزان لەژێر سەرپەرشتی خیسۆس کاساس راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی عێراق بەشداریی راهێنانەکانیان کرد، ئوسامە رەشید تاکە یاریزانی کورد بوو لەو راهێنانە ئامادە بوو.

دانیلۆ سەعد یاریزانی ساندیفیۆردی نەرویجی بەهۆی پێکانەوە ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی کاساس دوورخرایەوە، جگە لەو ناوەڕاستکارە سەعد ناتق بەرگریکاری یانەی ئەبهای سعوودی بە هەمان شێوە بەهۆی پێکانەوە دوورخرایەوە و ئامادەی یارییەکەی پاڵاوتنی مۆندیال نابێت، هەر بۆیە موستەفا نازم و حوسێن عەلی بانگهێشتکراون بۆ ئەوەی لە یارییەکەی ئیندۆنیسیا ئامادە بن.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێ یاریزانی پیشەگەر بەگەنە بەسرە بۆ ئەوەی لەگەڵ شێرەکانی رافیدەین خۆیان بۆ یارییەکەی پێنجشەممە ئامادە بکەن، رێبین سولاقا و مێرخاس دۆسکی و ئەمیر عەماری ئەو سێ یاریزانەن کە لیستی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەکەی ئیندۆنیسیا تەواو دەکەن.

رۆژی پێنجشەممە عێراق لە یەکەم یاریی لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 کاتژمێر 05:45ی ئێوارە لە بەسرە میوانداریی ئیندۆنیسیا دەکات، کە هەر لە ئێستاوە تەەاوی بلیتەکانی ئەو یارییە فرۆشرااون.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button