
یاریگا –
لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای بردنەوە گەورەكەیان بەرامبەر ڤالێنسیا.
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤالێنسیای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامێكی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی سیانزەی خولی ئیسپانیا.
🏁 @RealMadrid 5-1 @valenciacf
⚽ 3' @DaniCarvajal92
⚽ 42' @ViniJr
⚽ 49' @ViniJr
⚽ 50' @RodrygoGoes
⚽ 84' @RodrygoGoes
⚽ 88' Hugo Duro#RealMadridValencia | #Emirates pic.twitter.com/QTL0r9zfSB— Real Madrid C.F. (@realmadrid) November 11, 2023
گۆڵەكانی مەدرید لەلایەن دانی كارڤاخال لە خولەكی 3 و ڤینیسیۆس جونیۆر دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 42,49 و رۆدریگۆ لە خولەكەكانی 50 و 84 تۆماریانكرد، تاكە گۆڵەكەی ڤالێنسیاش لە خولەكی 88 هۆگۆ دۆرۆ كردی.
لە دوای یارییەكە كارلۆ ئانچیلۆتی ووتی:
زوڵم لە لۆنین دەكرێت؟
نازانم نادادپەروەریم لێکرد یان نا، کاتێک تیپێکی لەم ئاستەت هەبێ، دەبێت هەندێک جار نادادپەروەر بیت، ئەمڕۆ مۆدریچ دەکرا یاریزانی سەرەکی بوایە، ئەوە کاری منە دەبێت من هەڵیانبژێرم.
ئەمە باشترین یاری تیپەكە بووە لەم وەرزەدا؟
تا ئێستا باشترین یاریمان بووە، بەڵێ ڤالێنسیا باشترین ئاستی خۆی نیشان نەدا، چونکە یارییەکی زۆر باشمان كرد، دوای 15 خولەکی یەکەم یارییەکی تەواومان پێشكەشكرد.
رات چیە لەسەر ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ؟
ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ گەڕانەوە بۆ باشترین ئاستەکانیان، تەنیا پێویستیان بە کات بوو بۆ ئەوەی جارێکی تر باشترین ئاستی خۆیان نیشان بدەن، لە دوو یاری کۆتاییدا ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەش کرد، لێكتێگەیشتنێكی تەواو لە نێوانیان بوو، بەدوای شوێندا دەگەڕانەوە و بە راستی دەگەڕانەوە دواوە.
ئایا باشترین یاری تاکەکەسی ڤینیسیۆس بوو؟
بەڵێ دەتوانم ئەوە بڵێم، بەڵام لە نێو هەمووان حەزم لە هەڵسەنگاندنی کاری تاكەكەسی نییە، بەڵکو کاری تیمیم پێ خۆشە، هەمووان ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد، ڤینیسیۆسیش پێی وتم کە دەیەوێت زیاتر یاری بكات.
دوایین پێشهاتەكانی بارودۆخی بێڵینگهام؟
دەچێتە ئینگلتەرا بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی، بەڵام بە زوویی دەگەڕێتەوە، دەبێت کاری تایبەت بکات بۆ چاکبوونەوە، دوای پشووی نێودەوڵەتی دەتوانێت جارێکی دیکە یاری بکاتەوە.
جیڕۆنا لە پێشەنگی خولی ئیسپانیایە؟
جیڕۆنا لە دۆخێکی زۆر باشدان، ئەوان لە ئێمە باشترن، دەتوانن لە هەموو یارییەکاندا شەڕ بکەن و بجەنگن، من گومانم لەوە نییە.
جیڕۆنا بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیایە و ریال مەدریدیش بە 32 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.