
یاریگا-
جەیمس مادیسن، یەکێک لە ئەستێرە سەرەکییەکانی یانەی تۆتنهام بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
دوای ئەوەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر چێلسی لە گێمی یەکەمدا توشی پێکان بوو لە پاژنەی پێیدا، بەهۆیەوە یاریگای بەجێهێشت، کەمێک بەر لە ئێستا پۆستێکۆگلۆی راهێنەری تۆتنهام رایگەیاند کە مادیسن بەهۆی پێکانەوە تاوەکو 2024 ناگەڕێتەوە یاریگاکان.
مادیسن لەم وەرزەدا 12 یاری لەگەڵ تۆتنهام کردووە، توانیویەتی 3 گۆڵ بکات و 5 گۆڵ دروست بکات.
پۆستێکۆگلۆ سەبارەت بە پێکانەکەی مادیسن وتی:
پێکانەکەی لەوە سەختتر بوو کە چاوەڕوانمان دەکرد، بەداخەوە چاوەڕواندەکرێت گەڕانەوەی بکەوێتە ساڵی 2024 وە
لە دوو مانگی داهاتوودا تۆتنهام نزیکەی 9 یاری ئەنجامدەدات، یەک لەوانە رووبەڕووبونەوەی مان سیتی دەبێت.