
یاریگا-
رۆژی دووشەممەی رابردوو یانەی ئیتیحادی سعودی لە هەولێر رووبەڕووی قوە جەوییەی عێراقی بوویەوە و توشی شکستێکی سەخت بوو لە چامپیۆنزلیگ ئاسیا.
ئەمڕۆ دەنگۆی دروست بوونی دەمەقالێ لە نێوان کەریم بێنزیما کاپتنی یانەی ئیتیحاد و نۆنۆ سانتۆی راهێنەری یانەکە بڵاوبوویەوە، دوای چەند کاتژمێریکیش لەو دەنگۆیە بەفەرمی یانەی ئیتیحاد نۆنۆ سانتۆی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە.
ریازییە کە باوەڕپێکراوترین سەرچاوەی سعودیە، دەمەقاڵێی نێوان بێنزیما و نۆنۆ سانتۆی ئاشکرا کردووە، ئەمەی خوارەوە قسەکانی هەردووکیان بووە لە پشووی نێوان گێمەکانی یارییەکەیان بەرامبەر قوە جەوییە:
نۆنۆ سانتۆ بۆ بێنزیما: تۆ یاریزانێکی گەورەی بەڵام تەمبەڵی دەکەیت لە فشارخستنە سەر یاریزانەکانی قوە جەوییە.
بێنزیما وەڵام دەداتەوە: تەنیا روو لە من مەکە و رەخنە بگریت، قسە بۆ هەموو یاریزانەکان بکە،
نۆنۆ سانتۆ: تۆ کاپتنی و پێشەوای یاریزانەکانی دیکەی، تۆ گرنگترین یاریزانی یانەکەی، پێویستە دەستپێشخەری بکەیت و ببیتە نموونە بیت بۆ هەموو یاریزانەکان.
هەمان سەرچاوە باس لەوە دەکات، تا کۆتایی یارییەکە راهێنەرەکە بەردەوام بووە لە ئاراستەکردنی قسەی توند بۆ بێنزیما.
دوو هەفتە بەر لە ئێستاش بێنزیما بە ئیدارەی یانەکەی راگەیاندووە،بەردەوامبوونی نونۆ سانتۆ لەگەڵ خواستەکانی یانەکەدا ناگونجێت و بوونی ئەویش ڕێگری لە پێشکەوتنی تیمەکە دەکات.