
یاریگا –
عوسمان دێمبێلی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سانجێرمان هۆكاری رۆیشتنی لە بارسێلۆنا ئاشكرا كرد.
لە گواستنەوەكانی هاوینەدا عوسمان دێمبێلی ریزەكانی بارسێلۆنای جێهێشت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد.
عوسمان خواستی خۆی لە مانەوەی لە یانە كەتەلۆنییەكە دووپاتكردبوویەوە بەڵام پەیوەندیە بەردەوامەكانی لەگەڵ هاوڕێكانی لە یانە فەڕەنسیەكە وایكردووە بڕیارەكەی بگۆڕێت.
Ousmane Dembélé revient sur son départ du FC Barcelone :
« À la base, 𝗷𝗲 𝗺𝗲 𝘀𝘂𝗶𝘀 𝗱𝗶𝘁 𝗾𝘂𝗲 𝗷'𝗮𝗹𝗹𝗮𝗶𝘀 𝗿𝗲𝘀𝘁𝗲𝗿 𝗮̀ 𝗕𝗮𝗿𝗰𝗲𝗹𝗼𝗻𝗲. Ce sont les contacts avec Paris qui m'ont donné envie de partir. »
𝙅 : « 𝙆𝙮𝙡𝙞𝙖𝙣 𝙈𝙗𝙖𝙥𝙥𝙚́ 𝙖-𝙩-𝙞𝙡… pic.twitter.com/9R0YLMYQnT
— Actu Foot (@ActuFoot_) November 6, 2023
لە لێدوانەكانیدا كە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە دێمبێلی ووتی: لە راستیدا ووتم كە لە بارسێلۆنا دەمێنمەوە، بەڵام بە بەردەوامی پەیوەندیەكانم لەگەڵ پاریس سانجێرمان بڕوایان پێهێنام كە دەبێت بڕۆم.
بەردەوام بوو ووتی: من پاریسم خۆش دەوێت، چونكە یانەیەكی فەڕەنسیە و زۆرم خۆش دەوێت، لێرە هەمووی باسی پاریس دەكەن، منیش ووتم رۆژێك گرێبەست لەگەڵ ئەو یانەیە دەكەم.
لە بارەی هۆكاری گۆڕینی بیرۆكەكەی دێمبێلی ووتی: بوونی هاوڕێی زۆر، هاندەرانی یانەكە كە هەموو كات باوەڕیان پێهێناوم پەیوەندی بەو یانەیەوە بكەم، منیش وویستم گرێبەست لەگەڵ پاریس بكەم.

دێمبێلی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە خولی فەڕەنسی 10 یاری كردووە و نەیتوانیووە هیچ گۆڵێك بكات و سێ گۆڵی درووستكردووە.