ئیسپانیا

رامۆس: بەهۆی باوکم نزیکبوو پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکەم

یاریگا

سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری یانەی سێڤییای ئیسپانیا دەڵێت نزیکبوو لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانییانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا.

سێرجیۆ ڕامۆس یەکێکە لە باشترین و بەناوبانگترین یاریزانەکانی مێژووی یانەی ڕیال مەدرید و ساڵانێکەکاپتنی ئەم تیپە بووە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، سێرجیۆ ڕامۆس ڕایگەیاند، باوکی هاندەری یانەیمانچستەر یونایتدە و لە ساڵی 2014 نزیکبووە پەیوەندی بەم تیپە ئینگلیزییەوە بکات.

بەڵێ خەریکبوو پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکەم لە ساڵی 2014. باوکم هاندەرێکی گەورەیمانچێستەر یونایتدە و زۆر پێی خۆشبوو بە درێسی ئەم تیپە بمبینێت. بەڵام هەڵبژاردنی من ڕوون بوو،من ویستم بەردەوام بم لە یاریکردن بۆ ڕیاڵ مەدرید و ئەو یانەیەم پێ باشتر بوو. لە کۆتایئدا ناچار بووملەو یانەیە بمێنمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button