
یاریگا
لویس سوارێز هێرشبەری ئۆرگوایی یانەی گریمیۆی بەڕازیلی، لەگەڵ یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکاگەیشتە رێکەوتن.
تۆڕی هەواڵی ESPNـی ئەمریکی بڵاویکردەوە، یانەی ئینتەرمەیامی وڵاتەکەیان، لەگەڵ لویس سوارێزگەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و ئەم ئەستێرە ئۆرۆگوایییە بەم زووانە دەچێتە خولی MLS.
سوارێز لە مانگی یەکی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ گرێمیۆی بەڕازیلی کۆتایی دێت بە یاریزانێکیئازاد دادەنرێت.
ئەو یاریزانە بە شێوەی خۆڕایی و بێ بەرامبەر پەیوەندی بە هاوڕێکانی پێشوویەوە دەکات لە ریزەکانیمەیامی.
ئینتەر مەیامی لە ئێستادا لیۆنێل میسی و سێرجیۆ بوسکێتس و جۆردی ئالبا لە ریزەکانی یاریی دەکەن وئەستێرە ئۆرۆگوایەکە دەبێتە چوارەم یاریزانی پێشووی بلاوگرانا کە گرێبەست لەگەڵ یانەکەی دەیڤیدبێکهام بکات.