Article
جیهانگرنگترین

ئێمیلیانۆ مارتینێز بە باشترین گۆڵپارێز دەستنیشانكرا

test

یاریگا –

ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئاستۆن ڤێلای ئینگلیزی خەڵاتی لیڤ یاشینی بۆ باشترین گۆڵپارێزی ساڵی 2023 بردەوە.

شەوی رابردوو گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لە ئاهەنگێكدا ناوی باشترینەكانی ساڵی 2023ی ئاشكرا كرد.

هەریەك لە گۆڵپارێزان یاسین بۆنۆ، ئێدەرسن، ئاندرێ ئۆنانا، تێر شتیگن و ئێمیلیانۆ مارتینێز كێبڕكێی بردنەوەی خەلاتەكەیان دەكرد، دوا جارە گۆڵپارێزەكەی تانگۆ خەلاتەكەی بردەوە.

ئیمی مارتینێز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رۆڵێكی گەورەی هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی.

ریزبەندی كۆتایی خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێزی ساڵی 2023:

ریزبەندی گۆڵپارێز یانە
1 ئێمیلیانۆ مارتینێز ئاستۆن ڤێلا
2 ئێدەرسن مۆرایس مانچێستەر سیتی
3 ياسين بۆنۆ سێڤییا– هیلال
4 تيبۆ كۆرتوا ريال مەدرید
5 تێر شتیگن بارسێلۆنا
6 ئاندرێ ئۆنانا ئینتەر میلان- مانچێستەر یونایتد
7 دۆمینیك لیڤاكۆڤیچ دينامۆ زاگرەب – فەنەرباخچێ
9 ئارۆن رامسدەیل ئارسیناڵ
9 مايك ماینان ئەیسی میلان
10 برايس سامبا لانس

بابەتی زیاتر

//
Back to top button