Article
ئه‌مریکائینگلتەراگرنگترین

بەیاننامەی فەرمی لیڤەرپوول سەبارەت بە خێزانی لویز دیاز

test

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە خێزانی لویز دیازی كۆڵۆمبی و ئەستێرەی یانەكەیان بڵاوكردەوە.

نووسینگەی داواکاری گشتی کۆڵۆمبیا رایگەیاند، هێزەکانی ئەمنی کۆڵۆمبیا لێکۆڵینەوە لە رووداوی رفاندنی دایك و باوکی یاریزانی تۆپی پێی کۆڵۆمبی و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لویس دیاز لە باكووری وڵاتەكەیان دەکەن.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس كە لە رۆژنامەنووسی كۆڵۆمبی ڤیكی داڤێلاوە زانیاریەكانی وەرگرتووە ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ دایك و باوكی لویس دیاز ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول لە وڵاتی كۆڵۆمبیا رفێندراون.

سەبارەت بەو رووداوە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەیاننامەیەكی فەرمی لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە پلاتفۆرمی ئێكس بڵاوكردەوە تێیدا هاتووە:

یانەی لیڤەرپوول دووپاتیدەکاتەوە، ئاگاداری دۆخی ئێستای خێزانی لویز دیازە لە کۆڵۆمبیا.

لە دڵەوە هیوادارین کێشەکە بەبێ هیچ زیانێک و لە زووترین کاتدا چارەسەر بکرێت. لە لایەکی دیکەوە، خۆشگوزەرانی یاریزانەکەمان، بە ئامانجی سەرەکیمان دەمێنێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدڕۆد میوانداری نۆتینگهام بكات، ئەمەش لە میانی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی خولی ئینگلیزیدا.

پێشبینی دەکرێت، بەهۆی ئەو رووداوەوە لویس دیاز بەشداری یارییەکە نەکات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button