Article
ئینگلتەراگرنگترین

بەفەرمی ساندرۆ تۆنالی بۆ ماوەیەکی زۆر سڕکرا

test

یاریگا –

بەهۆی کردنی گرەوەی وەرزشی، ساندرۆ تۆنالی بۆ ماوەی 10 مانگ سڕکرا.

پاش تۆمەتبارکرانی ساندرۆ تۆنالی بە کردنی گرەوی وەرزشی، ئەمڕۆ بەفەرمی سزای یاریزانەکە راگەیەندرا، ناوبراو بۆ ماوەی 10 مانگ لە یاریکردن سڕدەکرێت.

جیا لەو 10 مانگە یاریزانەکە 8 مانگی دیکەش لە چوارچێوەی پڕۆسەی دوورکەوتنەوە لە قومارکردن بەسەردەبات.

تۆنالی لە هاوینی ئەمساڵ بە بڕی 64 ملیۆن یۆرۆ، لە ئەیسی میلانەوە گواسترایەوە بۆ نیوکاسڵ یونایتد، گرێبەستەکەی بوو بە گرانبەهاتری گرێبەستی یاریزانێکی ئیتاڵی لە مێژوودا.

بەڵام یاریکردنی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە زۆری نەخایاند، بەفەرمی ئەم وەرزە بۆی کۆتایی هات، جیا لەوەیش بێبەشدەبێت لە یارییەکانی جامی نەتەوەکانی 2024، کە هاوینی داهاتوو لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button