Article
ئیسپانیاگرنگترین

یانەی بارسێلۆنا داوای لێبوردن لە ڤینیسیوس دەکات

test

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا دوای ئەوەی میکێل کامپێس گوتەبێژی یانەکە سووکایەتی بە ڤینیسیۆس کرد، بێدەنگی شکاند.

لە میانەی یارییەکەی ریال مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانانی ئەوروپا بەرامبەر براگا کە بە ئەنجامی 2-1 یارییەکە لە بەرژەوەندی ریال مەدرید کۆتایی پێهات، میکێل کامپێس گوتەبێژی یانەی بارسێلۆنا لە تویتێکدا سوکایەتی بە ڤینیسیۆس جونیۆر کرد دوای بینینی جوڵە تەکنیکیەکانی و دریبڵەکانی و گوتی “ئەو “شایەنی ئەوەیە زلەیەکی لێبدرێت بەهۆی ئەوەی رۆڵی گاڵتەجار دەگێرێت.

راستەوخۆ دوای ئەم تویتە، شەپۆلێک لە رەخنە و ناڕەزایەتی هەوادارانی ڤینیسیوس ئاراستەی کامپس کرا، هەربۆیە ناچار بوو زوو تویتەکەی بسڕێتەوە.

یانەی ریال مەدریدیش سەبارەت بەم کارە کاردانەوەی هەبوو و تووڕە بوو تا ئەو رادەیەی کە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە بڕیاریدا بەشداری یاری داهاتووی ئیل کلاسیکۆ لە یاریگای بارسێلۆنا نەکات بە هۆی ئەوەیکە یانەکە بە فەرمی کاردانەوەیەکیان بەرامبەر کامپس نەبووە و داوای لێبوردنیان نەکردووە.

یانەى بارسێلۆناش دوێنێ چوارشەممە هیچ لێدوانێکى لەسەر سوکایەتییەکەی کامپێس نەدا، بەڵام ئێستا رافا یۆستى جێگرى سەرۆکى یانەکە کاردانەوەى بەرامبەر ئەم رووداوە هەبوو لەمبارەیەوە گوتی:

ئەمە جێگای قبوڵ نییە و شەرمەزارییە. ئەگەر هەڵەیەکیش بووبێت، ناتوانرێت پاساوی بۆ بهێنرێتەوە. ئەمە تویتێکی شەرمەزارکەر بووە. ڤینی، ئەگەر گوێم لێبگریت، بەڵێن دەدەم شتێکی لەم شێوەیە دووبارە نابێتەوە.

یۆستى لەم چاوپێکەوتنەدا هیچی لەبارەی کامپس و ئەگەری مامەڵەکردن لەگەڵیدا نەکرد. لە هەمان کاتدا زۆرێک داوای مامەڵەی جددییان لەگەڵ ئەم وتگوتەبێژەدا کردووە. پێویستە بزانرێت کاردانەوەی فەرمی یانە کەتەلۆنیەکە بەرامبەر بەم بابەتە چۆنە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button