Article
سعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ دیارییەکی بەنرخ دەداتە بۆکسێنەرێک

test

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتێکی بەنرخی پێشکەشی فرانسیس ئێنگانۆو، بۆکسێنەری بەناوبانگ کرد.

بڕیارە 28ی ئەم مانگە، یارییەکی گەورەی مشتەکۆڵە لە ریاز، پایتەختی سعودیە لە نێوان ئێنگانۆو و تایسن فوری، بۆکسێنەری بەریتانی بەڕێوەدەچێت.

بەر لە یارییەکە، رۆناڵدۆ کاتژمێرێکی (جەیکوب & کۆ – Jacob & Co.) کە بەهاکەی دەگاتە 110 هەزار پاوەند، بە دیاری بەخشییە ئێنگانۆو.

ئێنگانۆو لە ئینستاگرام نووسیویەتی

کاتژمێرە نوێیەکەم بەر لە شەڕی داهاتووم لە ریاز وەرگرت. سوپاسی @Jacobandoco و کریستیانۆی برام دەکەم.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Francis Ngannou (@francisngannou)

رۆناڵدۆ زۆر بە هونەرە جەنگییەکان سەرسامە و پێشتر لە دۆکیومێنتارییەکی تۆڕی هەواڵی DAZN دانی بەو راستییە ناوە.

ئەم ئێوارەیە لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، نەسڕ رووبەڕووی دوحەیل دەبێتەوە. یانە سعودییەکە پێشەنگایەتی گرتووە و لە کۆی دوو یاریدا، دوو بردنەوەی هەیە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button