Article
ئیسپانیا

پێدری کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی بارسێلۆنا هەبووە

test

یاریگا

پێدری ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا لەو کاتەوەی لە وەرزی 2020-2021 یەکەم یاری لەگەڵ بلاوگرانا ئەنجامدا، نزیکەی نیوەی یارییەکانی یانەکەی بەهۆی پێکان دابڕاوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە لاوەکەی بلاوگرانا لە کۆی 173 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، لە کۆتا 4 وەرزدا بەهۆی پێکانەوە لە 62 یاریی یانەکەی دابڕاوە.

پێدری لەوەتەی پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە، بەهۆی پێکانە جۆراوجۆرەکانەوە 36%ی یارییەکانی تیپەکەی بەشداری نەکردووە.

بارسا لەو یارییانەی کە پێدری بەشداری نەکردووە، نیوەی یارییەکانی بردووەتەوە، واتە لە کۆی 62 یاریی لە 31 یاریی براوە بووە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button