
یاریگا
ڕادێ کرۆنیچی تەمەن 29 ساڵ، یاریزانی یانەی میلان بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە یاریزانی سەرەکی لە پلانەکانی ستیفانۆ پیۆلی، بەڵام نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاسان نابێت.
جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردەوە، میلان و ڕادێ کرۆنیچ کۆبوونەوەیەکیان هەبووە بۆ دانوستان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان، بەڵام داواکارییەکانی ئەو یاریزانە جیاوازە لە پێشنیارەکەی ڕۆسۆنێری. بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی یاریزانەکە و خواستەکانی، میلان دوو دڵە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆسنییە.
گرێبەستەکەی ڕادێ کرونیچ لەگەڵ میلان تا هاوینی 2025 کارا دەبێت و مووچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە یەک ملیۆن و نیو یۆرۆیە و دەتوانێت بگاتە 2 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ چەند بڕگەیەکی ئاسان.
داواکاریی بەڕێوەبەری کارەکانی ڕادێ کرۆنیچ لە میلانۆوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە تا هاوینی 2027 بە مووچەی ساڵانەی 3 ملیۆن یۆرۆیە. بەڵام میلان موچەی ساڵانەی 2 ملیۆن یۆرۆی بۆ ڕاد کرونیچ لەگەڵ پاداشتەکانی پێشکەش کردووە، کە جیاوازییەکی بەرچاوی لەگەڵ داواکاری یاریزانەکە هەیە.