
یاریگا
ڕائول گۆنزالێزی یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید هەلی گەڕانەوەی بۆ یانەی شاڵکەی ئەڵمانیا وەک ڕاهێنەر ڕەتکردەوە.
ماڵپەری سپۆرت1 لە ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، یانەی شاڵکە لەم ڕۆژانەدا بارودۆخی باش نییە و ئەم تیپە لە پلەی 16ـی بۆندسلیگا2ـیە.
بەرپرسانی یانەکە تۆماس ڕیسیان لە ڕاهێنەری یانەکەیان دوورخستەوە و پێشنیاریان کرد کە ڕائول گۆنزالێز وەکو شوێنگرەوەی سەرکردایەتی یانەکەیان بکات.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە رائول کە ئێستا راهێنەرایەتی تیپی دووەمی ریال مەدرید دەکات، ئۆفەرەکەی یانەکەی پێشووی رەتکردووەتەوە و ئامادەنیە ببێتە راهێنەری ئەو یانەیە.