
یاریگا
بێن وایت لە دوو وەرزی ڕابردوو یەکێک بووە لە یاریزانە سەرەکییەکانی ئارسیناڵ. ئەم بەرگریکارە تەمەن 25 ساڵە توانای یاریکردنی لە هەردوو پۆستی بەرگری ڕاست و ناوەڕاست هەیە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئارتێتا داوای مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژتر دەکاتەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی ئارسیناڵ لە ئاستی بەرگریکارەکەیان ڕازین و کار بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەن. گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت.
گەنەرز لە ساڵی 2021 بۆ گواستنەوەی وایت 58.5 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی برایتن کرد و ئەو یاریزانەی گواستەوە ریزەکانی. ئەو بەرگریکارە لەو کاتەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کردووە، لە 93 یاریی خاوەنی 3 گۆڵ و 5 ئاسیستە.