
یاریگا
لە بەردەوامی چامپیۆنزلیگی ئاسیا و لە گەڕی دووەمی پاڵەوانتیەکە یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی دووحەیلی قەتەری دەبێتەوە.
لە کۆمەڵەی پێنجەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، یانەی پێرسپۆلیس بە سەرکردایەتی عەلی رەزا بیرانوەند گۆڵپارێزە کوردەکەی، دوای دۆڕانەکەت بەرامبەر نەسڕی سعودی، ئەمجارەیان بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو دۆڕانە لە قەتەر ڕووبەڕووی یانەی دووحەیلی ئەم وڵاتە دەبێتەوە.
هەردوو یانە جاری یەکەمیان نیە یانەی ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە لە چامپیۆنزلیگ، پێشتر نۆ جاری دیکە هەردوو یانە یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، دووحەیل خاوەنی چوار بردنەوەیە و لە بەرامبەردا پێرسپۆلیس سێ یاری بردووەتەوە و دوو یاریش لە نێوان هەردوو یانە بە یەکسانبوون کۆتای هاتووە.
یانەی دووحەیل لەگەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا ڕووبەڕووی یانەی ئیستیکلوولی تاجیکستان بووەوە و یارییەکەش بە یەکسانبوون لەنێوان هەردوو یانە کۆتایی هات.