Loading advertisement...
ئینگلتەرا

چێڵسی گرێبەستی یەکێک لە بەڕێوبەرەکانی هەڵدەوەشێنێتەوە

یاریگا –

یانەی چێڵسی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رۆیشتنی کلۆد ماکێلێلی پشتڕاستکردەوە.

کێشە و گرفتەکانی چێڵسی چ لە ناو یاریگا و چ لە دەرەوەی یاریگا، دوای رۆیشتنی ئەفسانەیەکی یانەکە بەردەوامە.

یاریزانە پێشووەکەی یانەی چێڵسی لە مانگی ئابی 2019 رۆڵی بەڕێوەبەری تەکنیکی یانەکەی وەرگرت، دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار فرانک لامپارد وەک راهێنەر لە یانەی ستامفۆرد بریج دەستنیشانکرا.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی جیانلۆکا دیمارزیۆ لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، کە ئێستا یانەی بلوزی جێهێشتووە، ئەمەش دوای رێککەوتنی هاوبەش بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

بەڕێوبەرە تەمەن 50 ساڵەکە سەرەتای ئەم مانگە لە یاری ئەفسانەکانی ئەوروپا لە ستامفۆرد بریج بۆ یادی جیانلوکا ڤیاللی کۆچکردوو یاری کرد.

ئەفسانەی ئەو یانەیەی کە قسەی لەسەر دەکرێت کلۆد ماکێلێلە کە لە ماوەی5 ساڵی یاریکردنی لە ستامفۆرد بریج 217 یاری لەگەڵ یانەی چێڵسی ئەنجامداوە. ماکلێلێ دووجار نازناوی پریمەرلیگ و دووجار جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی خولی ئینگلتەرای بەدەستهێنا.

ماڵپەڕی فەرمیی چێڵسی لەم بارەیەوە نووسیویەتی:

“ماکلێلی لە مانگی ئابی 2019 گەڕایەوە یانەکە وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی بۆ یاریزانە لاوەکانمان دەست نیشان کرا، هاوکات لەگەڵ ئەو یاریزانانەی چێڵسی کە بە خواستن لە تیپەکانی تردا یارییان کردووە سەردانی کردوون و چاودێری ئاستی یاریزانەکانی دەکرد.”

بابەتی زیاتر

Back to top button