
یاریگا
بەم نزیکانە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانیا پەردە لەسەر لقی یەکەمی زنجیرە خواردنە خێراکانی خۆی لادەدات.
ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدرید بڵاویکردەوە، یانەکەیان دەچێتە ناو پیشەسازی خۆراک و لە چەند مانگی داهاتوودا چەندین زنجیرەی خواردنی خێرا لە سەرانسەری جیهان دادەمەزرێنێت. ئەم چێشتخانانە لە ژێر ناوی هاوبەشی UNO (بە واتای یەک) لە وڵاتانی جیاوازدا دەخرێنە بازاڕەوە و مانگی داهاتوو لقی یەکەمیان لە شاری مەکسیکۆ سیتی پایتەختی مەکسیک دەکرێتەوە.
ڕیال مەدرید ئەم زنجیرە خواردنە خێرانە بە ئامانجی دروستکردنی شوێن لە سەرانسەری جیهان بۆ فراوانکردنی براندەکەی و ناسینی هاندەرانی و کۆبوونەوە بۆ سەیرکردنی یارییەکان و پەیداکردنی داهاتێکی زیاتر ئەنجام دەدات.
هەروەها لەم چێشتخانانە بەشێک هەیە بۆ ئەوەی هاندەرانی ڕیال مەدرید بتوانن بەرهەمی یانەکان بکڕن وەک جل و بەرگ و جانتا و پێڵاو و سەرجەم پێداویستیەکانی دیکەی وەرزشی.