Article
ئیسپانیا

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا

test

یاریگا

بارسێلۆنا دوای چوار بردنەوەی لەسەر یەک، ئەمجارەیان لە گەڕی شەشەمی لالیگا و لە یاریگای خۆی میوانداری سێلتا ڤیگۆ دەکات.

بلاوگرانا بەهۆی پێکان لەم وەرزە لە چوار یاریی لالیگا و هەروەها یارییەکی چامپیۆنزلیگ لە تواناکانی رۆناڵد ئاراوخۆ بەرگریکاری ئۆرگوایی یانەکەی بێ بەش بووە.

ئەو بەرگریکارە ئۆرگواییە لە دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەکەی بەبێ کێشە بەشداری کرد و تیمی پزیشكی یانەکەش گڵۆپی سەوزیان بۆ یاریزانەکە هەڵکرد و هەر ئەمەش وایکرد چاڤی هێرناندێز تواناکانی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی بۆ بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button