
ئەمڕۆ یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی درێسە واژۆکراوەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆیان گەڕاندەوە بۆ فاتیمە.
فاتیمە کچە هونەرمەندێکی ئێرانی خاوەن پێداویستی تایبەتە. ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد کاتێک دوو تابلۆی خۆی پێشکەشی رۆناڵدۆ کرد و ئەویش درێسێکی واژۆکراوی پێبەخشی و سەری ماچ کرد.
دواتر راگەیەندرا، یانەی پێرسپۆلیس دەستی بەسەر درێسەکەدا گرتووە.
برایەکی کچە هونەرمەندەکە ربە کەناڵی مەن و تۆی راگەیاند “خوشکەکەم نامەیەکی بۆ پێرسپۆلیس ناردووە و داوای درێسەکەی کردووەتەوە.
هەرزوو یانەکە هاتە سەرهێڵ و رایگەیاند کە لێکتێنەگەیشتن بووە. ئەمڕۆش پێرسپۆلیس درێسەکەی گەڕاندەوە بۆ فاتیمە.
View this post on Instagram
سەردانی رۆناڵدۆ بۆ ئێران لە میانەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا بوو لە نێوان نەسڕ و پێرسپۆلیس دا کە تێیدا یانەکەی رۆناڵدۆ براوەبوو.