
یاریگا
پاریس سانجێرمان لە یەکەم یاری وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ میوانداری یانەی بوروودیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەکات.
لویس ئێنریکی راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان پێش یارییەکە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا دەرکەوت و وەڵامی پرسیاریڕۆژنامەنووسانی دایەوە و گووتی
هیچ فشار و دوو دڵیەک لەسەر تیمەکەم نییە، تاکە دوو دڵی ئەوەیە کە یاریزانەکانم لەوە تێبگەن کە ئێمە چۆن دەمانەوێت لە یاریگادا خۆماننیشان بدەین و یاری بکەین. بەڵام دەبێت بڵێم، هەرگیز نیشانەیەکی باش نییە کاتێک کەسێک و یانەیەک دوو دڵیان بۆ شتێک هەبێت
ئێنریکی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی
پێویستە هەموو یانەیەک سۆز و هیوا و حەزی بردنەوەی هەبێت، بەڵام دوو دڵی لە هیچ بەشێکی ژیاندا کارناکات. دەبێت چاوەڕێ بین بزانینیارییەکە چۆن دەبێت