
یاریگا
هاری کەین هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا پێشس یاریی یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، ستایشی توماس توخێل راهێنەری یانەکەی کرد.
یاریزانە ئینگلیزیەکە لەبارەی راهێنەری یانەکەی دەڵێت
توخێل کەسێکی باش و شارەزایە و بیرۆکەی نایابمان پێدەدات لەسەر ئەوەی کە چۆن دەمانەوێت یاری بکەین. پەیوەندی ئێمە باشە و پێم وایە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و باشتر ناسینی یەکتر، ئەم پەیوەندییە باشە بەردەوام دەبێت. ئەو یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرەکانی جیهان و پاڵ بە من و هەموو یاریزانەکانی تری تیپەوە دەنێت بۆ ئەوەی باشتر بین
کەین لەبارەی جیاوازی بۆندزلیگا و پرێمەرلیگیش دەڵێت
تەنها چوار یاریم لە بۆندزلیگا کردووە، خێرایی یارییەکان لە بۆندزلیگا زۆرە و یانەکانی بە باشی یاریی دەکەن، بەڵام هێشتا زووە باس لە جیاوازی ئەم خولە و پریمەرلیگ بکەم. پێم وایە تا زیاتر یاری بکەم، ئەم جیاوازیانە بۆ من زیاتر بەرجەستە دەبن