
یاریگا
نێیمار داسیلڤا دوای پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی هیلالی سعودی، بۆ یەکەمجار بە درێسی ئەو یانەیە دەرکەوت.
هیلال لە گەڕی چوارەمی خولی رۆشنی سعودیە میوانداری ریازی کرد و توانی بە ئەنجامی 6-1 یارییەکە بباتەوە.
نێمۆ دوای پەیوەندی کردن بە هیلال، لەم یارییە لە خولەکی 63 هاتە نێو یاریگا و لەلایەن هاندەرانی یانەکەی پێشوازیەکی گەرمی لێکرا.
هێرشبەرە بەڕازیلیەکە توانی لە خولەکی 83 ئاسیستێک بۆ مالکۆم هاونیشتیمانیەکەی بکات و لە کۆتاییدا سێ خاڵی یارییەکەیان بەدەستهێنا.
بەم بردنەوەیە هیلال کۆی خاڵەکانی گەیاندە لە کۆی شەش یاریی گەیاندە 16 خاڵ و پێشەنگایەتیان بە ئیتیحاد چۆڵکردەوە.