
یاریگا
ئۆلیڤیێر جیرۆد، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە.
ئۆلیڤیێر جیرۆد هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا کە لە کاتی یاری نێوان فەرەنسا و ئێرلەندا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆدا لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان بوو، هیچ کێشەیەکی نییە لە یاوەری میلان لە دێربیدا.
ماڵپەری گۆڵی ئیتاڵیاش هەواڵەکەی پشت راستکردەوە و دەڵێت یاریزانەکەی رۆسێنەری بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی دەکات.
ئۆلیڤیێر جیرۆد دوو ڕۆژ پێش دێربی میلان بەشداری مەشق و ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی کرد و تەنانەت دەکرێت لە پێکهاتەی سەرەکی ڕۆسۆنێریدا بخرێتە نێو یاریگاکانەوە.
ئەیسی میلان رۆژی شەممەی داهاتوو لە هەفتەی چوارەمی خولی ئیتاڵیا لە یاریگای خۆی میوانداری ئینتەر میلان دەکات.