Article
ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

بریکارەکەی کلۆپ دڵی هاندەرانی لیڤەرپوول خۆشدەکات

test

یاریگا-بریکاری یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول رایدەگەیەنێت کلۆپ لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت و نابێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

ئەمڕۆ دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو لەنێو رۆژنامە ئەڵمانییەکان کە باسییان لەوە دەکرد، کڵۆپ جێگەی هانسی فلیک دەگرێتەوە و دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، بەڵام مارک کۆسیکی بریکار بۆ سپۆرتشاو وتی

کلۆپ گرێبەستێکی درێژخایەنی هەیە لەگەڵ لیڤەرپوول و بەردەست نیە و یەکێک نیە لە بژاردەکان بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

پێشتریش خودی راهێنەرەکە وتبووی

وەرگرتنی راهێنەرایەتی ئەڵمانیا شانازییەکی زۆر زۆر گەورەیە بۆ من، بەڵام ناتوانم هەروەها لیڤەرپوول جێبهێڵم و دڵسۆزیم بۆ یانەکە رێگرە لە کارێکی لەو جۆرە

ئەڵمانیا هانسی فلیکی راهێنەری دوورخستەوە پاش ئەنجامە خراپەکانی مانشافت لەوکاتەوەی ئەو راهێنەرە جێگەی خواکیم لۆفی گرتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button