Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

یامال باسی ساتی یەکەمی بانگهێشت کردنی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات

یاریگا –

لامین یامال لە کۆتاییدا بڕیاریدا یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی هەڵبژاردەی مەغریب.

یامالی تەمەن 16 ساڵان، لە ئیسپانیا لەدایکبووە، باوکی مەغریبییە و لە ماوەی رابردوودا، بە پێشکەش کردنی ئاستێکی سەرنجڕاکێش، هەمووانی شۆک کردووە، تەنانەت بووەتە یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەی چاڤی لەگەڵ بارسێلۆنا.

لە دوای بەشداریکردن لە یەکەم یەکەی مەشقی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، یامال دەڵێت

بەردەوام یاریم بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە و پێشتر یاریزانی هەڵبژاردەی ژێر 15 ساڵان بووم، بەردەوام قسەکانم روون بوون، دەمەوێت یاری بۆ ئیسپانیا بکەم. دەمەوێت یۆرۆ و جامی جیهان و هەرچی نازناو هەیە، لەگەڵ ئیسپانیای بەدەستبهێنم.

یامال، باسی ساتی یەکەمی بانگهێشت کردنی بۆ هەڵبژاردەکە دەکات

دوای بانگهێشت کردنم، پەیوەندیم بە دایکمەوە کرد، داوای لێکردم زۆر وریا بم، چونکە ئەمە هەندێک ترسی بۆ دروستکردووە، دوای 30 چرکە، ترسی دایکم نەما و زۆر شانازیم پێوە دەکات.

 

یامال لە دوو یاری یەکەمی بارسێلۆنا لە لالیگا وەک یاریزانی یەدەک بەشداری کرد، بەڵام لە یارییەکەی بەرامبەر ڤیاڕیال لە گەڕی سێیەمدا، سەرەکی بوو و بووە باشترین یاریزانی یارییەکە، لە گەڕی چوارەمیشدا لە بەرامبەر ئۆساسونا، وەک یاریزانێکی سەرەکی بەشداری کرد.

یامال لە بارەی بەشدارییەکانی لەم تەمەنە بچووکەدا دەڵێت

لە منداڵییەوە یاریم لەگەڵ یاریزانانی بە تەمەن گەورە کردووە، دایکم بەردەوام پێم دەڵێت، کوڕم ئاگاداری خۆت بە، بەر خۆخشاندن و شتی لەم جۆرە نەکەویت، بەڵام من داوای لێدەکەم، لەسەرخۆ بێت و خەمی هیچی نەبێت. یاریزانی زۆر باش لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری دەکەن، بەڵام من زۆر بە مارکۆ ئاسێنسیۆ سەرسامم.

یامال بەشداری لە یەک یاری هەڵبژاردەی ئیسپانیای ژێر 21 ساڵان کردووە و 10 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ژێر 17 ساڵان و چوار یاریش لەگەڵ هەڵبژاردەی ژێر 16  ساڵان و شەش یاریشی لەگەڵ هەڵبژاردەی ژێر 15 ساڵان کردووە. لە تەواوی یارییەکاندا 13 گۆڵی کردووە.

Back to top button