
یاریگا
پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا لە یاریی رابردووی یانەکەی جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو.
لە گواری سێیەمی خولی ئیتاڵیا، شەوی ڕابردوو یۆڤێنتۆس توانی بە ئەنجامی 2-0 لە ئیمپۆلی بباتەوە. دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، ئالێگری راهێنەری یانەکە ڕایگەیاند، یاریزانە فەرەنسییەکە بە ناڕەحەتی یاریگای بەجێهێشتووە و ئەمڕۆ جۆری پێکانەکەی دیاری دەکرێت.
ڕۆمیۆ ئاگرێستی رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، دەرکەوت کە پێکانەکەی پۆگبا قورس نییە و یاریزانەکە هەستی بە ناڕەحەتی کردووە بەهۆی فشارێکی زۆر لەسەر ماسولکەی نیمچە پەردەیی قاچی ڕاستی، بۆیە دەتوانێت بەبێ هیچ کێشەیەک بەشداری ڕاهێنانەکان بکات دوای وەرگرتنی چارەسەری سروشتی.