Article
چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەو یانانەی زۆرترین دەسکەوتیان لە چامیۆنزلیگ دا هەیە

test

یاریگا –

لەگەڵ دیاریکردنی 32 تیپی ئامادەبووی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاهەنگی تیروپشکی کۆمەڵەکان بەڕێوەدەچێت.

هاندەرانی تۆپی پێی لە هەموو جیهانەوە دوای هاوینێکی سەرنجڕاکێش لە گواستنەوەکان تامەزرۆی دەستپێکردنی چامپیۆنزلیگن، پاڵەوانەتییەک کە یانە زەبەلاحەکانی تۆپی پێی ئەم کیشوەرە کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو ناسناوە بدەن کە وەرزی رابردوو مانچستەر سیتی توانی ناسناوەکە بەدەست بهێنێت.

بە راسپاردنی 6 تیپ کە لە قۆناغی پلەی ئۆفەوە سەردەکەون بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، کۆی گشتی 32 تیپی ئامادەی ئەم پاڵەوانەتییە دەبن. ئەو تیپانەی لە وەرزی 2023-2024ی چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبن ئێوارەی ئەمڕۆ گروپەکانیان ئاشکرا دەکرێت.

لێرەدا دەمانەوێت ئەنجام و دەستکەوتەکانی ئەو یانانە بخەینەڕوو کە لەم پاڵەوانەتیەدا بەدەستیان هێناوە.

وەک ئاشکرایە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی زیاتر لە هەموو یانەکانی تر بە بەدەست هێنانی 14 ناسناو لە پێشەنگی رێزبەندییەکە دایە. هەروەها ریال مەدرید توانیویەتی بە تۆمار کردنی 1047 گۆل پێشەنگی ئەو یانانە بگرێت کە خاوەنی زۆرتین گۆلن لە مێژووی پاڵەوانەتییەکەدا.
هەروەها یانە ئیسپانییەکە 521 گۆلی لێکراوە کە دووبارە لە پێشەنگی ئەو یانانە دێت کە زۆرترین گۆڵیان لێکراوە لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.

کارتی سوور گ.لێکراو گۆڵ ناسناو ناوی یانە
24 521 1047 14 ریال مەدرید
15 435 251 7 ئەی سی میلان
6 228 472 6 لیڤەرپوول
25 373 804 6 بایرن میونشن
16 343 667 5 بارسێلۆنا
13 282 396 4 ئەیاکس
17 284 533 3 مانچێستەر یونایتد
23 202 290 3 ئینتەر میلان
14 181 342 2 چێلسی

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button