Article
ئه‌ڵمانیائیتاڵیا

یونیەن بەرلین و بۆنوچی رێککەوتن

test

یاریگا-یانەی یونیەن بەرلینی ئەڵمانی گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ لیۆناردۆ بۆنوچی بەرگریکاری مێژوویی ئیتاڵیا و یوڤێنتۆس.

لیۆناردۆ هێشتا بەفەرمی یاریزانی یۆڤییە بەڵام لە پلانەکانی ئەو یانەیەدا نەماوە و ئامادەن بێ بەرامبەر دەستبەرداری بن. ئەمڕۆ ناوبراو گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە.

گرێبەستەکەی بۆنووچی بۆ وەرزێکە لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی تاوەکو هاوینی 2025.

ناوبراو تەمەنی گەیشتووەتە 36 ساڵ و زۆربەی کاروانی وەرزشی لەگەڵ یوڤێنتۆس بەسەربرد. وە خاوەنی 121 یاری نێودەوڵەتییە لەگەڵ ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button