
یاریگا
بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئامادەن یاریزانێکی هێرشبەر بۆ پێکهاتەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ زیاد بکەن.
بە گوتەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گفتوگۆکان دەستیپێکرد، چێڵسی و مانچستەر سیتی گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی کۆل پاڵمەر. یاریزانە تەمەن 21 ساڵانەکە بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆ پاداشت پەیوەندی بە بلوز دەکات.
ڕۆژنامەی تێلێگراف پشتڕاستی کردەوە کە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە پشکنینی پزیشکی کۆل پاڵمەر ئەنجام بدرێت و دوای تێپەڕاندنی رێکارە یاساییەکانیش بەفەرمی گرێبەستەکەی واژۆی لەسەر دەکات.
کۆل پالمەر وەرزی رابردوو بەشداری 25 یاریی مانچستەر سیتی کرد توانی گۆڵێک و پاسێکی گۆڵ بە ناوی خۆی تۆمار بکات.