Article
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆچی پڕۆسەی گواستنەوەی جواو کانسێلۆ بۆ بارسێلۆنا وەستاوە؟

test

یاریگا –

بارسێلۆنا چەند هەنگاوێک لە گواستنەوەی جواو کانسێلۆ نزیکە،

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان روونیکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی و بارسێلۆنا لەسەر گواستنەوەی کانسێلۆ رێککەوتوون، بەڵام یانە کاتالۆنییەکە چاوەڕێی رووناکی سەوزی لالیگایە، تاوەکو دڵنیا ببنەوە، رێساکانی یاری خاوێنیان پێشێل نەکردووە.

هەردوو یانەکە کێشەیان لەسەر گواستنەوەکە نەماوە و هیچ مەترسییەکە لەسەر هەڵوەشانەوەی نییە، هەرکاتێک لالیگا رەزامەندی دەربڕی، راستەوخۆ گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بارسێلۆنا بە خواستن و بۆ ماوەی یەک وەرز، گرێبەست لەگەڵ کانسێلۆ واژۆ دەکات و دواتر بژاردەی گۆڕینی گرێبەستەکە بۆ هەمیشەیی هەیە و دەتوانن لە هاوینی داهاتوودا، واژۆی بکەن.

تاوەکو ئێستا کانسێلۆ بەشداری لە هیچ یارییەکی پرێمەرلیگی ئەم وەرزەدا نەکردووە، نیوەی وەرزی رابردووشی لەگەڵ بایرن میونش بەسەر برد.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button