ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: مایكل ئۆلیس گرێبەستەكەی لەگەڵ كریستاڵ پاڵاس نوێكردەوە

یاریگا

یانەی كریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی گرێبەستی مایكل ئۆلیسی ئەستێرەی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ كردەوە.

زۆربەی سەرچاوە باوەڕپێكراوەكان لە نێویاندا فابریزیۆ رۆمانۆ و دەیڤد ئۆرنشتاین ئاماژەیان بەوە كرد كە چێڵسی بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی مایكل ئۆلیسی كە بەهاكەی 35 ملیۆن پاوەندە داوە و لە گواستنەوەكانی هاوینەدا یاریزانەكە پەیوەندی بە چێڵسیەوە دەكات.

یاریزانەكە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ئەوروپاوە گرنگی پێدەدرا لە نێویاندا چێڵسی و مانچێستەر سیتی.

هەژماری فەرمی كریستاڵ پاڵاس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی ئۆلیسی بۆ ماوەی چوار ساڵ و تا ساڵی 2027 راگەیاند.

دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ستێڤ باریش سەرۆكی كریستاڵ پاڵاس لە هەژماری فەرمی خۆی نووسیویەتی: زۆر خۆشحاڵم کە رایدەگەیەنم کە ئۆلیس بڕیاری داوە داهاتووی خۆی بە یانەی تۆپی پێی کریستاڵ پاڵاسەوە پابەند بکات و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گرێبەستێکی نوێی چوار ساڵەی لەگەڵ یانەکەدا واژۆ کردووە.

رۆی هۆدسۆنی راهێنەری پاڵاسیش ووتی: ئەوە خۆشترین هەواڵە كە دەكرێت گوێت لێی بێت، بڕیارەكەی لەلایەن ئۆلیس بووە و دەبێت سوپاسی باریش و فڕێدمان بكەین بۆ ئەو هەوڵە نایابەیان.

وەرزی رابردوو ئۆلیس دوو گۆڵی كرد و 11 گۆڵیشی درووستكرد بۆ یانەكەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button