
یانەی وێستهام یونایتد کشایەوە لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هاری مەگوایەری بەرگریکاری مانچێستەریونایتد.
کاپتنەکەی پێشووی شەیتانە سوورەکان نزیک لەوەی پەیوەندی بە وێستهامەوە بکات بەڵام گاردیان دەڵێت گفتوگۆکان هەرەسی هێناوە و کۆتایی هاتووە.
سەرچاوەکە دەڵێت، هەردوو یانە گەیشتبوونە رێککەوتنی کۆتایی، کێشەکە بەهۆی خودی یاریزانەکەوە بووە کە داوای کردووە 7 ملیۆن پاوەندی کردووە بۆ ئەوەی یونایتد جێبهێڵێت، وێستهامیش بەمە رازی نەبووە.
ئەمە جگە لەوەی دوو دڵی ئەو یاریزانە لە رۆیشتن و چاوەڕوانیی بەردەوام، وای لە وێستهام کردووە کۆتایی بە هەوڵەکانیان بهێنن.
مەگوایەر بە 80 ملیۆن پاوەند روویکردە یونایتد و هەفتانەی مووچەی 190 هەزار پاوەند وەردەگرێت. هەرچەندە چیتر لەلایەن تێن هاگەوە پشتی پێنابەسترێت بەڵام ئامادەیە بمێنێتەوە و لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێت.