
کیلیان ئێمباپێ بەخێرهاتنی عوسمان دێمبێلێی کرد پاش پەیوەندیکردنی یاریزانەکەی پێشووی بارسا بە پاریس سان جێرمانەوە.
ئێمباپێ بەجۆرێک پەیامەکەی نوسیووە وەک ئەوەی بەنیازی رۆیشتن نەبێت و بیەوێت پێکەوە یاری بکەن. ئەمە لە کاتێکدا پاریس ئەو یاریزانەی دوورخستووەتەوە.
پەیامەکەی کیلیان
بەخێر بێیتەوە بۆ نیشتیمان براکەم، زۆر دڵخۆشم لێرە دەتبینم. کاتی دەستپێکردنی سەرکێشییەکانە!