Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

كەی گرێبەستی یاریزانەكانی ریال مەدرید كۆتایی دێت؟

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە چەندین نوێكاری نوێوە دەچێتە یارییەكانی وەرزی 2023/24.

مەدرید لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ماڵئاوایی لە سێ یاریزانی هێڵی پێشەوە كرد ئەوانیش، كەریم بێنێما، ماركۆ ئاسێنسیۆ و ئێدین هازارد بوون.

هەروەها هەر زوو گرێبەستی لەگەڵ شوێنگرەوەكانیان واژۆ كرد، بە گەڕانەوەی براهیم دیاز و گرێبەستكردن لەگەڵ خۆسێلۆ بە شێوەی خواستن.

هەروەها كەوتە كێبڕكێوە لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی ئاردا گولەری توركی و یاریزانی پێشووی یانەی فەنارباخچێ.

هەروەها بە ئەنجامدانی چەندین گرێبەستی دیكە و نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانەكانی یانە شاهانەكە خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادە كرد.

كەی گرێبەستی یاریزانەكانی ریال مەدرید كۆتایی دێت؟

یاریزان دەستپێكی گرێبەست كۆتایی گرێبەست
تیبۆ كۆرتوا  2018  2026
ئاندرێ لۆنین  2020  2024
دانی كارڤاخال  2013  2025
ئیدێر میلیتاو  2019  2025
داڤید ئالابا  2021  2026
ناچۆ فێرناندێز  2011  2024
ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا  2020  2024
فران گارسیا  2023  2027
لۆكاس ڤاسكوێز  2015  2024
ئانتۆنیۆ رودیگەر  2022  2026
فێرلاند مێندی  2019  2025
جود بێڵینگهام  2023  2029
تۆنی كرووس  2014  2024
لۆكا مۆدریچ  2012  2024
ئیدواردۆ كاماڤینگا  2021  2027
فيدریكۆ ڤاڵڤێردی  2018  2027
ئۆرێلێن چوامینی  2022  2028
دانی سیبایۆس  2021  2027
براهيم دياز  2019  2027
ئاردا گولەر  2023  2029
رينيير خیسۆس  2020  2026
ڤینیسیۆس جونیۆر  2018  دیاری نەكراوە
رۆدریگۆ گۆس  2019  2025
خۆسێلۆ  2023  2024

بابەتی زیاتر

Back to top button