
یاریگا
یانەی نەسڕی سعودی بۆ گواستنەوەی سادیۆ مانێ ئۆفەرێکی 40 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا کردووە.
بێن جاکۆبس بڵاویکردەوە بەرپرسانی یانە سعودیەکە سورن لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرە سەنیگالیەکە و بۆ ئەم مەبەستەش ئۆفەرەکەیان پێشکەش یانە باڤارییەکە کردووە.
رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردەوە باڤارییەکان هیچ کێشەیەکیان نیە و ئامادەن دەستبەرداری گۆڵکارەکەیان بن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو مانێ گەشتی سعودیە بکات.