Article
ئه‌مریکاگرنگترین

لێدوانەكانی مێسی لە دوای یەكەم یاری لەگەڵ ئینتەر مەیامی

test

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە كردنی یەكەم یاری خۆی لەگەڵ ئینتەر مەیامی ئەمریكی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئینتەر مەیامی رووبەڕووی كرۆز ئۆزۆل بوویەوە و یارییەكەشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە.

لەخولەكی 94 بە لێدانێكی راستەوخۆی نایاب لیۆنێل مێسی لە یەكەم یاری خۆیدا گۆڵی بردنەوەی پێشكەش بە یانەكەی كرد.

لە دوای یارییەكە مێسی لە لێدوانەكانیدا بۆ ئەپڵ تی ڤی ووتی: تەنیا سەرنجم لەسەر گۆڵەکە بوو، دەمزانی دەبێت گۆڵ تۆمار بکەم، چونکە دوا هێرشی یارییەکە بوو، نەماندەویست بچینە لێدانی یەكلاكەرەوە.

بەردەوام بوو ووتی: سەرکەوتنێکی گرنگمان بەدەستهێنا، چونکە لە چوارچێوەی پاڵەوانێتیەکی نوێدا بوو، ئەمەش متمانە بەخۆبوون بە تیپەکە دەبەخشێت و پاڵ بە یانەكەوە دەنێت بۆ پێشەوە بڕوات.

لە دوای یارییەكە ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: بۆ پێشەوە، سەرکەوتنێکی گرنگ و بەنرخمان بەدەستهێنا، ئەم دەستپێکردنە لە جامی خولەکەدا بۆ ئێمە و هاندەرانمان گرنگە.

لەلایەكی دیكەوە دەیڤید بێكهام هاوسەرۆكی یانە ئەمریكیەكە ووتی: كاتێك لێدانە راستەوخۆیەكە درووست بوو هەستێكم هەبوو كە گۆڵ دەكەین، بەتایبەت لە كاتێكدا كە ئەستێرەكانی وەك مێسی و بوسكێتست هەبێت.

بەردەوام بوو ووتی: شەوێکی تایبەت بوو بۆ ئێمە و خێزانەکانمان و هەموو ئەوانەی لە یاریگاکەدا بوون، هەروەها بۆ خولی ئەمریکیش، شانازی بەم ساتانەوە دەکەم.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button