
یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ وەرزی نوێ کاپتنەکانی دیاریکرد.
ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا وێنەی کاپتنە نوێیەکانی یانەکەیانی بۆ وەرزی داهاتوو دیاریکرد، ئەوانیش بریتین لە سێرجی رۆبێرتۆ و تێر شتیگن و ئاراوخۆ و هەروەها دی یۆنگ.
دوای جیابونەوەی کاپتنەکانی پێشووی بلاوگرانا هەر یەکە لە جێرارد پیکێ و سێرخیۆ بۆسکێتس و جۆردی ئالبا، یانە کەتەلۆنیەکە بڕیاریدا کاپتنە نوێیەکەیان دیاری بکات.
سێرجی رۆبێرتۆ کاپتنی یەکەمی یانەکە دەبێت، لە دوای ئەویش تێر شتیگن و ئاراوخۆ وو هەروەها دی یۆنگ دێن.