
یاریگا
برۆنۆ فێرناندێز ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەی مانچستەر یونایتد وەکو کاپتنی یەکەمی یانەکە دیاری کرا.
مالپەری فەرمی شەیتانە سوورەکان بڵاویکردەوە یاریزانە پورتوگالییەکە پێشتر لە چەندین بۆنەدا قۆڵبەستی بۆ یونایتد بەستووە و ئێریک تێن هاگ دووپاتیکردووەتەوە کە ئێستا بە شێوەیەکی هەمیشەیی سەرکردایەتی تیپەکە دەکات.
فێرناندێز لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە، لە 185 یاریدا 64 گۆڵی تۆمارکردووە و 54 ئەسیستیشی هەیە.