
یاریگا-
مالکۆم ئەستێرەی بەرازیلی یانەی زینیت نزیکە لە پەیوەندی کردن بە هیلالی سعودیەوە.
ریازییەی سعودی ڕایگەیاند هیلال و مالکۆم گەیشتوونەتە رێکەوتن و بەم نزیکانە بەفەرمی گرێبەستەکە ئاشکرا دەکرێت.
مالکۆم ساڵی 2018 بە 41 ملیۆن یۆرۆ لە بۆردۆی فەڕنسیەوە پەیوەندی کرد بە بارسێلۆنا، دوای ئەنجامدانی تەنیا 24 یاری، بارسا مالکۆمی فڕۆشتە زینیتی روسی بە 40 ملیۆن یۆرۆ.
لە بەندێکی گرێبەستەکەیاندا کاتی فرۆشتنی بە زینیت، رێکەوتن ئەگەر زینیت مالکۆم بفڕۆشێت، دەبێت 7.5٪ لە بڕی گرێبستە تازەکە بدەن بە بارسێلۆنا.
مۆندۆی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەگەر هیلال بە 50 ملیۆن یۆرۆ مالکۆم بکرێت، بارسێلۆنا 3.75 ملیۆن وەردەگرێت.