Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد گرێبەستی راشفۆرد نوێدەکاتەوە

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد لەگەڵ مارکوس راشفۆرد گەیشتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە.

پێگەی زە ئاتلێتیک نڵاویکردووەتەوە، مارکوس راشفۆرد بریاریدا بۆ ماوەیەکی درێژ وەک یاریزانی مانچێستەر یونایتد بمێنێتەوە، لەگەڵ یانەکە گەیشتە رێککەتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا هاوینی 2028.

هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵانییەکەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا ماوەیەکە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان لە گفتوگۆدایە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، کە گرێبەستی ئێستای لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە دانوستانەکانی نێوان هەردوو لایەن لە قۆناخی کۆتاییدایە، بەم زووانە راشفورد واژۆ لەسەر پەڕاوی گرێبەستە نوێیەکەی دەکات.

یاریزانەکە لەم هاوینە لەلایەن چەند یانایەکەی گەورەی ئینگڵتەڕا و ئەوروپاش ئۆفەری پێشکەشکرا، بەڵام ئارەزووی جێهێشتنی یانەکەی ناکات و دەیەوێت بمێنێتەوە.

نوێکردنەوەی گرێبەستی راشفۆرد و یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی ئەندرێ ئۆنانا، هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ مانچێستەراوییەکان، بەر لەوەی تیپەکە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو گەشت بەرەو ئەمریکا بکات بۆ ئەنجامدانی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ.

راشفۆرد لە تەمەنی 7 ساڵییەوە یاری بۆ مانچێستەر دەکات، بە درێسی تیپی یەکەم 359 یاری کردووە، 123 گۆڵی کردووە و 68 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی یۆرپالیگ، جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، سوپەری ئینگڵتەڕا و دوو نازناوی کاراباوکەپیشی بە درێسی یانەکەی بەدەستهێناوە.

Back to top button