
یانەی نۆتینگهام فۆرێستی ئینگلیزی نزیک بووەتەوە لە گواستنەوەی ویلیانی هێرشبەری بەڕازیل.
یاریزانە بە ئەزموونەکە لەگەڵ چێڵسی سەرەتا گەیشتە پریمەرلیگ لە ٢٠١٠دا، پاشان یانەکانی ئارسناڵ و فولهامی تاقیکردەوە و ئێستاش نزیکە لە نۆتینگهام فۆرێست.
ویلیان پارساڵ ئاستێکی بەرزی لەگەڵ فولهام پێشکەشکرد بەڵام گرێبەستەکەی بەسەرچوو ئامادەنەبوو تازەی بکاتەوە سەرەڕای هەوڵەکانی ئەو یانەیە، بەگوێرەی بی بی سی ، وابڕیارە ببێتە یەکەم گرێبەستی هاوینەی نۆتینگهام فۆرێست.
ویلیان لەگەڵ فولهام وەرزی رابردوو پێنج گۆڵی تۆمارکرد و شەشی دیکەشی دروست کرد.