Article
ئیتاڵیا

لوکاکو جارێکی دیکە مانەوەی لە ئەوروپا دوپاتدەکاتەوە

test

یاریگا

رۆمێلو لوکاکو هێرشبەری بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا ئامادەنیە پەیوەندی بە خولی سعودیە بکات.

ماوەیەکە یانەی هیلالی سعودی هەوڵی رازیکردنی رۆمێلو لوکاکو هێرشبەری بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا دەدات، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیدەکاتەوە ئەوروپا جێبێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی بلوز سورە لەسەر مانەوەی لە ئەوروپا و هەموو ئامانجی بەردەوامبوونە لەو کیشوەرە.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە لوکاکو تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی بۆ پەیوەندی کردن بەو یانەیە نەکردووە.

لە بەشێکی دیکەی زانیاریەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ باسی لەوەشکردووە، ئینتەر میلان دەیەوێت ئۆفەرێکی دیکە بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی ئەو یاریزانە پێشکەش بکات.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button