Loading advertisement...
ئینگلتەراگرنگترین

كۆمپانیای نایكی درێسی یەكەمی چێڵسی بۆ وەرزی داهاتوو ئاشكرا دەكات

یاریگا –

چێڵسی یانە گەورە و زلهێزەكەی ئینگلتەرا كە وەرزی رابردوو ئاستێكی تەواو خراپیان پێشكەشكرد درێسی یەكەمی یانەكەی بۆ یارییەكانی وەرزی 2023/2024 ئاشكرا كرد.

بلووز بە راهێنەرایەتیكردنی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ ئامادەكاریەكانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێكردووە و یەكەم هەنگاویش درێسی وەرزی داهاتووی ئاشكرا كرد.

هەژماری فەرمی چێڵسی و كۆمپانیای نایكی لە هەژمارە فەرمییەكانی خۆیان درێسی یەكەمی وەرزی داهاتووی یانەكەی بڵاوكردەوە.

بە ئیلهام وەرگرتن لە درێسی ساڵانی نەوەدەكان دیزاینی درێسەكەیان كردووە.

چۆن و بە چەند درێسی یەكەمی چێڵسی بكڕین؟

درێسەكە لە بەرواری 16ی مانگی داهاتوو لە ستۆری فەرمی چێڵسی بەردەست دەبێت و ئەو كات نرخی دیاری دەكرێت و دەتوانن بیكڕن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button