
یاریگا
مائورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی گالەتەسەرای تورکیا بڕیاریداوە لەگەڵ یانەکەی شاری ئیستانبۆل بەردەوام بێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ئیکاردی بڕیاریداوە لە خولی تورکیا بەردەوام بێت و یانەکەشی ئامادەیە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش بکات.
ئیکاردی مولکی یانەی پاریس سانجێرمانە و وەرزی رابردووو بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی گالەتەسەرای یاری کرد.
رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە یانە تورکیەکە لەگەڵ شازادەکان گەیشتووەتە رێکەوتن لەسەر 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ هێشتنەوەی مائورۆ ئیکاردی.