Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بە فەرمی دی ڤرای گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ستیفن دی ڤرای گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی نوێکردەوە.

کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی ئینتەر میلان بڵاویکردەوە، بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستی بەرگریکاری تیپەکەیان ستیفن دی ڤراییان تا ساڵی 2025 نوێکردووەتەوە.

بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر کۆتایی هات، بەڵام یانەکە دەستەبەرداری نەبوو، بۆ دوو وەرزی دیکە گرێبەستەکەی درێژکرایەوە.

هەر ئەمڕۆ ناوبراو گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاویکردەوە و لەبارەیەوە گوتی “سڵاو هاندەرانی ئینتەر، دڵخۆشم بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم لە سان سیرۆ دەتانبینمەوە”

دی ڤرای بە درێسی ئینتەر میلان 203 یاری کردووە، خاوەنی 9 گۆڵ و 7 ئەسیستیشە بۆ یانەکەی، نازناوێکی سێریا ئەی و دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا و جامی سوپەری ئیتاڵیاشی بە درێسی ئینتەر بەرزکردووەتەوە.

Back to top button