
یاریگا
پاولۆ دیبالا هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی رۆما نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەت.
هاوینی ڕابردوو پاولۆ دیبالا دوای چەندین دانوستان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بیانکۆنێری، دواجار نەگەیشتە ڕێککەوتن و بێ بەرامبەر یانەکەی جێهێشت.
رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی تانگۆ لەگەڵ یانەکەی دڵخۆشە و ئامادەیە بۆ چەند ساڵێکی دیکەش لەگەڵ یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا بەردەوام بێت.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە گورگەکان ئۆفەرێکی سێ ساڵەیان پێشکەشی دیبالا کردووە و ئەو یاریزانەش ئامادەیە گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2026 لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.